پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" لە نزیک قەڵای شێروانە تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە بە بلۆک و بەرد کوژراوە".
بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە لە نزیک قەڵای شێروانەی کەلار تەرمی گەنجێک بەناوی ( ع - م - غ ) لە دایکبووی (٢٠٠٠) دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سە ربە قەزای کەلار دۆزرایەوە کە بە بلۆک و بەرد کوژراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لە دوێنی ئێوارەی سێشەمەوە ماتوورسکیلی پێ بووە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە و بەیانی ئەمڕۆ بە کوژراوی دۆزرایەوە
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی گەرمیان جەخت دەکاتەوە، لەئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.