شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین ڕوولە ناوچەکانی هەرێم دەکات

شارەزایەکى بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە سبەینێ وە شەپۆلێکى بارانى بەخوڕ و بەفر بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

ئاراس جەبار شارەزا لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند " ئاماژەى بەوەکردووە، سبەی ھەینی  لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەرییەکانی نزمەپاڵەپەستۆی ناجێگیری دەریای ناوەراست و بەرزی رادەی شێ وگەرمی، شەپۆلێکی مامناوەند و پچر پچری بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە دەستپێدەکات و لە کاتەکانی دوای ئێوارەدا ھێز و کاریگەری زیاتر دەبێت دەگپرێت بۆ بارانی بەخوڕی پچر پچر و ھەورە تریشقە

دەشڵێت، لەکاتەکانی شەویشدا ئەگەری بەفر بارین دەبێت بۆ سنوری ناوچە شاخاویەکان بەتایبەت ناوچە سنوریەکان لە بەرزاییەکانی نێوان ١٢٠٠ بۆ ١٣٠٠ مەتر زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریا

باسى لەوەشکردووە، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی شەممە ٥ی شوبات، بەشێوەی ناجێگیری کەش و ھەوا بەردەوامی دەبێت و کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی سنوری گەرمیان و پارێزگای کەرکوک لاواز دەبێت و ھەندێ ناوچەی سنورەکە ئەگەر ھەیە باران نەیگرێتەوە



PM:01:48:03/02/2022