بایدن كوژرانی سەركردەیەكی گەورەی داعشی راگەیاند


جۆبایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا لە باكووری رۆژئاوای سوریا توانیویانە ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی، سەركردەی داعش و جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی بكوژن.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە "شەوی رابردوو بە فەرمانی من، هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە باكوری رۆژئاوای بەشێوەیەكی سەركەوتوو ئۆپەراسیۆنێكی دژەتیرۆریان ئەنجامدا بۆ پاراستنی گەلی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانمان، بۆ سەلامەتی جیهان، بەهۆی هێزە چەكدارە ئازا و بەئەزموونەكانمانەوە، ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی، خەلیفەی داعشمان كوشت".

سەرۆكی ئەمریكا وتویەتی "سەرجەم ئەمریكییەكان لەو ئۆپەراسیۆنە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە، بەڵام جگە لە كوژرانی خەلیفەكەی داعش، لە كوژرانی هیچ هاووڵاتییەكی سڤیل نەكردووە".





PM:04:02:03/02/2022