سبەینێ مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەرچەندە سبەینێ هەینی پشووی فەرمییە، بەڵام بڕیارە مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.   

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند" سبه‌ینێ هه‌ینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشووی فه‌رمییه‌، بەڵام مووچه‌ی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی سەر بە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت".

تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم خشتەیەکی تەواوەتی بۆ مووچە بڵاونەکردووەتەوە و پرۆسەی دابەشکردنی مووچە زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژانە دارایی هەرێم تەنها وەزارەت بە وەزارەت دابەشکردنى مووچە رادەگەیەنێت.


PM:10:55:03/02/2022