وێنە... ئەرشیف
ئه‌مشه‌و چەكدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش له سنوری رۆژئاوای چیای قه‌ره‌چوغ لە قەزای مەخمور هێرشیانكردە سه‌ر یه‌كێك له سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بەڵام دوای دروستبوونی رووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا، هێرشه‌كه‌ی داعش لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێكشكێندرا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بەشێک لە چه‌كدارانی داعش كوژران، هه‌روه‌ها سێ پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون، له ئێستاشدا به مه‌به‌ستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەکان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانەی فریاکەوتنی شاری هه‌ولێر كران.
ئەوەش پاش کوژرانی ئەبو ئیبراهیم هاشم قورەیشى، خەلیفەی دووەمی داعش دێت، کە جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری سوریا هەواڵی کوشتنی ڕاگەیاند.