پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وەفدێکی باڵایی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سه‌ردانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعەکانیان كرد و لە دیدارەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتی جەختیکردەوە، لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی چوارچێوه‌ی ھه‌ماھه‌نگی، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح پێشوازیان له شاندێكی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی دوای پێشھاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی عێراق، هه‌روه‌ها باس له‌و گفتوگۆیانه‌ش كراوه كه له‌ئێستادا له نێوان ھێزه سیاسییه‌كاندا بۆ پێكھێنانی حكومه‌ت ده‌كرێن.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نوری مالكی رایگه‌یاندوه" چوارچێوه‌ی ھه‌ماھه‌نگی سوره له‌سه‌ر پێكهێنانی ته‌وافوق له‌گه‌ڵ ھێزه نیشتیمانییه‌كانی دیكه‌دا، له پێناو په‌له‌كردن له پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌وه‌ش به پشت به‌ستن به پڕه‌نسیپه یاسایی و ده‌ستورییه‌كان".
له‌لای خۆشیه‌وه، ھادی عامری سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی فه‌تح باسی له ھه‌ڵویستی چوارچێوه‌ی ھه‌ماھه‌نگی كرد و وتی" ئێمه هه‌میشه ده‌رگای گفتوگۆمان كراوه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ھێزه سیاسییه‌كان و به‌ھێزكردنی زمانی دیالۆگ، له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ كۆتاییھێنان به‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا له وڵات دروستبووە".
هه‌ر له دیداره‌کەدا بافل تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌سه‌ر سوربوونی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ھه‌موو ھاوبه‌شه سیاسییه‌كان له ھه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ھێزه‌كانی چوارچێوه‌ی ھه‌ماھه‌نگی.