جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئه‌مرۆ 18 ی ته‌موز له سلێمانی کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازکرد له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا که ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری پۆستی پارێزگاری سلێمانی نابن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که سیاسه‌تی گۆڕان سه‌باره‌ت به پرسی پارێزگار سلێمانی له‌گه‌ڵ پێکهێنانی حکومه‌تی بنکه فراواندان، به‌ڵام به "له‌به‌رچاوگرتنی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که "گۆڕان نه ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری پۆستی پارێزگار بێت، نه ئاماده‌شه دوو ساڵ دوو ساڵ جێگۆڕکێ پۆستی پارێزگار له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بکات".
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی جڤاتی نیشمانی گۆڕان:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18ی ته‌مموزی 2014 و له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی، جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبویه‌وه‌و به‌وردی سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجێندای كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆی تیروته‌سه‌لی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ هه‌موو پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و دارشتنی ستراتیژێكی هاوبه‌شی كوردستانی و دوركه‌وتنه‌وه له‌ململانێی به‌رته‌سكی حزبایه‌تی.
هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كه پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و مانه‌وه‌یان له‌ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌ربڕی و ته‌ئكیدی له‌پێكه‌وه ژینی ئاشتیانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه كرده‌وه.
كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوپاتكرده‌وه.
له‌باره‌ی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێداگری بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی بنكه‌فراوان له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا دوپاتككردوه به‌پشتبه‌ستن به‌ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌خێراترین كاتدا .
جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
18ی ته‌مموزی 2014
سلێمانی