له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا پارێزگاری نوێی دهۆک فه‌رهاد ئه‌تروشی وه‌ک ئه‌میره‌کانی سعودیه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی زاخۆ ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه هه‌وڵیانداوه دۆخی ئه‌منی و سیاسی پارێزگای دهۆك تێكبده‌ن و به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌سه‌ر هه‌بوو ئه‌وا ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه ده‌بڕین".
فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆك پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه كه له‌باره‌گای 8 پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند" ئێمه وه‌كو ئیداره‌ی دهۆك ناوی چه‌ند داواكراوێكمان لایه و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیان ده‌ده‌ن و سزای ئیداری و یاساییان ده‌ده‌ن".
ئه‌ترووشی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه هه‌وڵیانداوه دۆخی ئه‌منی و سیاسی پارێزگای دهۆك تێكبده‌ن و به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌سه‌ر هه‌بوو ئه‌وا ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه ده‌بڕن.
ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی باتیفهی سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له ١٣ی ئه‌م مانگه‌دا به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و به‌ردبارانی ئۆتۆمبیلی چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداری ناوچهكهیانكرد و رێگای سه‌ره‌كی شارۆچكه‌كه‌یان داخست.
تا ئێستا له وڵاتی سعودیه به‌یاسا هه‌رکه‌س سه‌رپێچی بکات بهیاتیبهتی دزی، ئه‌وا سزاکه‌ی له‌هه‌ندێک حاڵه‌تدا ده‌گاته ئاستی دهستبڕێن، به‌ڵام پارێزگاری نوێ دهۆک هه‌رچه‌نده له یاساکانی هه‌رێمدا ده‌ستبڕینی تێدا نییه، به‌ڵام ئه‌و بهدهستبڕین هه‌ڕه‌شه له خۆپیشانده‌ران ده‌کات.