پۆلیسی سلێمانی، دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكات


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ئیبراهیم ئەحمەد دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی‌ تەقەكردن ‌و هەڕەشەكردن دەستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دوای‌ ئەوەی‌ تۆمەتبارێك تەقەی لەهاوڵاتییەك كرد، دەستبەجێ مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ئیبراهیم ئەحمەد گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكە و توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن، لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكەشدا دەستگیرا بەسەر چەكێك لەجۆری‌ كڵاشینكۆف‌ و ئوتۆمبێلێك كە بەتۆمەتبارەكە بووە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەكەوە لەسەر تۆمەتبارێك كە بەزەبری‌ چەك هەڕەشەی‌ لێكردبوو‌، مەفرەزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەماوەیەكی‌ كەمدا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیر بكرێت، لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكەشدا دەستگیرا بەسەر دوو چەكدا لەجۆری‌ كڵاشینكۆف ‌و دەمانچە.



PM:06:51:06/02/2022