كارنامەی سبەینێی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق راگەیەنرا


كارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق راگەیەنرا كە دوو بڕگەی لەخۆگرتووە ئەوانیش سوێندخواردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراقی بڵاوكردەوە كە تیایدا ژمارەیەك پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن و سەرۆك كۆماری نوێش هەڵدەبژێرێَت.

تائێستا پێناچێت رەوتی سەدر كە براوەی یەكەمە و 73 كورسی هەیە بایكۆتی دانیشتنەكە بكات كە پێشتر سەدر لەو بارەیەوە رای خۆی راگەیاند، بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كە بەركەوتەی كوردە چەند كەسێك كاندیدن، بەرهەم ساڵح لە یەكێتی، هۆشیار زێباری لە پارتی كە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی كاندیدبوونی راگرت، حاكم رزگار محەمەد ئەمین، ئومێد پاڵانی، گەلاوێژ حسێن، لەتیف رەشید.





PM:07:52:06/02/2022