بكوژی كچە فەرمانبەرێكی كارەبا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بكوژی فەرمانبەرێكی وەزارەتەكەیان سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتی یاسای وەزارەتی كارەبا بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی سزای لە سێدارەدان بۆ بكوژی (شادیە عەبدوڵڵا) فەرمانبەری كارەبا دەرچوو.

ساڵی رابردوو شادیە عەبدوڵا لە ناو دیوانی وەزارەتی كارەبا تەقەی لێكراو كوژرا، ئەو رووداوەش دەنگدانەوەی لێكەوتەوە.



PM:08:55:06/02/2022