هاوپەیمانی سیادە بایكۆتی كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان دەكات


هاوپەیمانی سیادە بە سەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر بڕیاریاندا بەشداری كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق نەكەن.

هاوپەیمانی سیادە بە سەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر ئەمشەو لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بۆ هێشتنەوەی دەرفەت بۆ گفتوگۆی سیاسی لایەنەكان، بڕیاریان داوە بەشداری كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق نەكەن كە تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

پێشتریش رەوتی سەدر كە براوەی یەكەمە و 73 كورسی هەیە بڕیاریدا بایكۆتی دانیشتنەكە بكات.

بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كە بەركەوتەی كوردە چەند كەسێك كاندیدن، بەرهەم ساڵح لە یەكێتی، هۆشیار زێباری لە پارتی كە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی كاندیدبوونی راگرت، حاكم رزگار محەمەد ئەمین، ئومێد پاڵانی، گەلاوێژ حسێن، لەتیف رەشید.



PM:09:10:06/02/2022