شاسوار عەبدولواحید: سبەینێ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ناكرێت


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، سبەینێ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام نادرێت و جارێكی دیكەش دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ كاندیدی سەرۆك كۆمار دەكرێتەوە.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندووە، سبەینێ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام نادرێت، دوو سبەیش جارێكی تر سەرۆكایەتی پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتن دەكاتەوە بۆ پارتە سیاسییەكان تاوەكو كاندیدی نوێ یان كاندیدە كۆنەكان پێشكەش بكەنەوە. 

بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییەكان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار، بەشێكی زۆری لایەنە سیاسییەكان گەورەكان بڕیاریان داوە بەشداری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق نەكەن.



PM:11:39:06/02/2022