فراكسیۆنى پارتی لهئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی بایكۆتى دانیشتنهكهى ئەمڕۆی پهرلهمانى ڕاگهیاند.
نووسینگەی راگەیاندنی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە ئامانجی تەواوکردنی راوێژ و گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان، بڕیارماندا ئەمڕۆ دووشەممە بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی عیراق نەکەین.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە، کە تیایدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ دانیشتنی دووەم، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.
هاوکات بەپێی کارنامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران بێت کە دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، دانیشتنى ئەمڕۆ لە دوو بڕگە پێکدێت، سوێندخواردنى ژمارەیەک ئەندامى پەرلەمان و هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.