وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئەندامانی
پەرلەمان ڕایگەیاند " كه‌مبونه‌وه‌ی ڕێژەی پێدانی كاره‌با هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پێوه‌ری
زیره‌كه‌وه نییه".
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی شوبات، وه‌زاره‌تی كاره‌با و
لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان،ڕاگەیاندراوێکیان
بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لیژنەیەک بەسه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌ردانی
سه‌نته‌ری پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كیان كرد و له دیدارێكی پراكتیكی له‌گه‌ڵ كامیل
قه‌زاز بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك و تیمێكی
ته‌كنیكیی پێوه‌ره‌كه، لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنییه‌تی كاركردنی پێوه‌ری زیره‌ك بوون.
وەزارەتی كارەبا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە،
كە كەمبوونەوەی پێدانی كارەبا هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە، بەڵكو لە
پلەی یەكەمدا، پەیوەندی بە كەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنان و بەرزبوونە و هەڵكشانی
خواست لەسەر كارەبا هەیە.