دوای ٣٦ ساڵ لە کوژرانی سەربازێک تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە

دوای تێپەڕبونی ٣٦ساڵ، روفاتی ٦٢٩ سەربازی سوپای عێراقی لە سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران دۆزرانەوە، کەسێکیش لە روفاتەکان کوردە و خەڵکی کەرکوکە رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو رێکخراوی مانگی سوری عێراقی و رێکخراوی مافی مرۆڤی عێراق بڵاویانکردەوە، کە روفاتی ٦٢٩ سەربازی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران دۆزراونەتەوە، روفاتی یەکێک لە قوربانییەکان کوردە و ناوی هاشم عزیز نادرە رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.

ئەو سەربازە ناوی هاشم عەزیزە، خەڵکی شاری کەرکوکە، لەساڵی ١٩٨٦ لەهێرشی ئێران بۆ سەر ناوچەی مەهران بێسەروشوێن بووە، دوێنێش دوای تێپەڕبوونی ٣٦ ساڵ روفاتەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و لەشاری کەرکوک بەخاکسپێردرایەوە.



PM:12:57:08/02/2022