تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج هەزارو ٣٦٠ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٢٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و حەوت هەزارو ١٠٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٢٥٨ هەزار و ٨٤٤ كەس و لەوانە ٢٤ هەزار و ٥٧٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ١٦١ هەزار و ٣٦٢ كەسیان چاكبونەتەوە.