سبەینێ یەكێتی و پارتی دوو كۆبوونەوەی گرنگ دەكەن

وا بڕیارە سبەینێ یەكێتی نیشتمانی و پارتی دیموكرات بە جیا كۆبوونەوەی ناوخۆیی بكەن بەمەبەستی تاوتوێ و یەكلاییكردنەوەی كاندیدیان بۆ سەرۆك كۆماری عێراق.

بەپێی زانیارییەكانی (ٍسپی)، كۆبوونەوەكەی یەكێتی تائێستا دیار نییە لە چ ئاستێكدا دەبێت واتە كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی یان خودی مەكتەبی سیاسی دەبن، بەڵام ئەوەی پارتی كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دەبن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان تاوتوێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و دووبارە پێشكەشكردنەوەی كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، كە ئایا یەكێتی بەهەمان شێوە بەرهەم ساڵح كاندید بكەنەوە یان نا، هەروەها پارتیش تاوتوێی هۆشیار زێباری دەكات ئایا ئەگەر دادگای فیدراڵی بڕیاری دورخستنەوەی دا، ئەوان پلانیان چی دەبێت.



AM:12:06:09/02/2022