ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
به‌رگری شارستانی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویکردەوە، مێردمنداڵێکی
تەمەن ١٣ ساڵ لە بەنداوەکەی گوندی کاریتانی پارێزگای هەولێردا گیانی
لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی شوبات، سه‌ركه‌وت
كاڕه‌ش وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر و بەڕێوەبەرایەتی
شارستانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد " ئێوارەی ئەمڕۆ، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٣
ساڵ، لە بەنداوەکەی گوندی کاریتانی ناحیەی دیبەگە خنکاوە.
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لە ئێستادا تەرمی مێرد منداڵەکە لەلایەن
تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە لە رووبارەکە دەرهێنراوە و رەوانەی پزیشکی
دادوەری کراوە، هەروەها لێکۆڵینەوەش لە چۆنیەتی رووداوەکە دەستیپێکردووە".