سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەبێ یاسا و بەبێ ئاگاداری پەرلەمانی كوردستان، كارەكانی كۆمپانیای دانا غاز نایاساییە.
سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بە بێ هەبونی یاسای نەوت و غاز كە لە دەستوردا هاتووە و بە بێ ئاگاداری پەرلەمانی كوردستان لە گرێبەستی كۆمپانیای دانا غاز، هەموو كارەكانی ئەم كۆمپانیایە و تاڵانكردنی غازی هەرێمی كوردستان نایاساییە و ناتوانێت غاز هەناردە بكات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمرۆ بێت یان سبەی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و دەبێت قەرەبووی هەموو ئەو زیانانە بدات كە لەسەروەتی ژێر زەوی كوردستانی داوە.