کەشناسی پێسبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ هەینی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پێنج شەممە باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەكان دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، هەروەها بارینی بەفر لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی مامناوەند دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچە، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.

 



PM:01:27:10/02/2022