پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لە گەڕەکی عازەبان هاوڵاتییەکی تەمەن (٥٠) ساڵ کە شۆفێرە لە پەرلەمانی کوردستان بە هۆکارێکی کوژرا و تائێستا کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداركرانه‌وه به‌بوونی ڕوداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی عاره‌بان له نزیك مزگه‌وتی پاشا، ده‌ستبه‌جێ تیمێكی لێكۆڵینه‌وه گه‌شتنه شوێنی ڕوداوه‌كه و ده‌ستكرا به لێكۆڵینه‌وه.
راشیگه‌یاند" له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌وا كه‌سێك به ناوی (دڵدار حه‌مه‌د ئه‌مین مسته‌فا) ته‌مه‌ن (٥٠) ساڵ كه پیشه‌ی شۆفێره له په‌رله‌مانی كوردستان كوژراوه، له كاتی ئێستادا تیمه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه و ده‌ستگیركردنی بكه‌ری تاوانه‌كه".
تائێستا پۆلیسی هەولێر هیچ ڕوونکردنەوەیەکی له‌باره‌ی هۆكاری كوژرانی ئه‌و هاوڵاتییه بڵاونەکردۆتەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو.