بەرپرسێکی باڵای پێشووی رژێمی به‌عس کۆچی دواییکرد

حاتم حەمدان عەزاوی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی عێراق لە سەردەمی سەددام حسێن ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تەمەنی (٨٧) ساڵی کۆچی دواییکرد. 

لەمبارەیەوە رەغدی کچی سەددام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق و ڕژێمی بەعسی ڕووخا لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی" حاتم عەزاوی مامێکی ئازیز و هاوڕێیەکی دێرینی باوکم بوو". 

هاوکات دەربارەی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی پێگە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن، عەزاوی لە ماوەی رابردوودا باری تەندروستی ناجێگیر بووە و لە بەیانی ئەمڕۆدا کۆچی دواییکردووە.

حاتم حەمدان عەزاوی ساڵی (١٩٣٥) لەدایکبووە، دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی بەغداد بووە، راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار بووە، هەروەها سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی عێراق بووە لە سەردەمی سەدام حسێندا. 


PM:10:25:10/02/2022