چوار كەس لە چیای گۆیژە رزگاركران


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چوار هاوڵاتی عەرەب كە لە چیای گۆیژە گیریان خواردبوو رزگاركران.  

هاتوچۆی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن كۆنترۆڵی هاتوچۆ كە چوار هاوڵاتی بە رەگەز عەرەب لە شاخی گۆیژەی دوو، گیریان خواردووە بە هۆی نەشارەزایی لە ناوچەكە، لە ڕێگەی ناردنی لۆكەیشن بۆ تیمەكانی هاتوچۆ توانرا شوێنەكەیان بدۆزرێتەوە و خۆیان و ئۆتۆمبێلەكەیان رزگار بكەن.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی ڕابردوودا و لە چەندین رووداوی هاوشێوە تیمەكانی فڕۆكەوانی و هاتوچۆ چەندین هاوڵاتیان لە ناوچە سەختە بەفراوییەكان رزگار كردووە.  



PM:09:08:11/02/2022