نرخی نەوتی برێنت 93 دۆلاری تێپەڕاند


میدیا جیهانییەكان رایانگەیاند، نرخی نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە 93 دۆلاری ئەمەریكی بەرز بۆوە.
 
ئەمشەو میدیا جیهانییەكان نوێترین زانیارییان سەبارەت بە نرخی نەوتی برێنت بڵاوكردەوە كە نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتە 93 دۆلار و 41 سەنت كە ئەمەش نرخێكی پێوانەییە لە ساڵانی رابردوودا.

گەیشتنی نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە لە كاتێكدایە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچە، پشتی سەرەكی بە فرۆشتنی نەوت بەستووە.



PM:10:05:11/02/2022