بایدن: پوتین هێرش دەكاتە سەر ئۆكرانیا


جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بە سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا و ناتۆی راگەیاندووە، ڤلایدێمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا بڕیاریداوە ئۆكراینا داگیر بكات و بڕیارەكەشی دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا پەیامێكی بەپەلەی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەشی لە ئۆكرانیا كردووە كە بەهۆی مەترسی دروستبوونی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

هاوكات جەیك سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، داوا لەسەرجەم هاوڵاتیانی وڵاتەكەیان دەكەن لە 24 كاتژمێری داهاتودا ئۆكرانیا جێبهێڵن، چونكە گریمانەی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا لەهەر ساتێكدا هەیە.





PM:10:31:11/02/2022