وێنە.. پزیشکێکی گەنج لە دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەمڕۆ لە گوندی هزار جووتی سەر بە قەزای ئاکرێ، پزیشکێکی ٢٧ ساڵان بەناوی "سیروان مەلا محەمەد" کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ئەمڕۆ شەممە ١٢ شوبات، ئەفراسیاب موسا یونس، بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک ڕایگەیاند، " لە گوندی هزار جووتی سەر بە قەزای ئاکرێ، گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵان کە دەرچووی کۆلێژی پزیشکی ددانە، بەناوی دکتۆر سیروان محەمەد  لەماڵەکەی خۆیدا کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە"


ئەمەش لەکاتێکدایە کە سیروان محەمەد دوو ساڵە کۆلێژی پزیشکیی ددانی تەواو کردووە و وەک خۆبەخش لە چەند دەزگایەکی تەندروستی کاری کردووە



PM:04:01:12/02/2022