وابڕیارە ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێك
گفتوگۆ بكات له‌وانه ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی پڕۆژه‌كانی ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و
گه‌رمیان.
ئەمڕۆ یەکشەمە ١٣ی شوبات، بڕیارە ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای سلێمانی كاتژمێر ١٠ كۆده‌بێته‌وه و به‌پێی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه، له
ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پڕۆژه‌كانی
سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانه‌وه ده‌درێت به بڕی ٢٠
ملیار و ٧٣٠ ملیۆن دینار له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ
ساڵی ٢٠٢٢.
ئەوەش هاتووە، له ته‌وه‌ری دووه‌میشدا ده‌نگ
له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پڕۆژه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌رجه‌م قه‌زاو
ناحیه‌كانیه‌وه به بڕی ١٥ ملیار و ١٨٠ ملیۆن دینار له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی
هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢.