سەرکۆنسوڵی ئێران: لە سلێمانی ناوەندێكی بازرگانی ئینتەرنێت دەکرێتەوە

سەرکۆنسوڵی ئێران رایدەگەیەنێت" لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوەندێکی بازرگانی لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە، کە (٣٠) کۆمپانیای ئینتەرنێتی و (١٠٠) مارکەی جیاوازی ئێرانی لە خۆ دەگرێت". 

ئەمڕۆ یەکشەممە مەهدی شوشتەری، سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بازرگانانی پارێزگای کرماشان کۆبووەوە و رایگەیاند" لە داهاتوودا ناوەندێکی بازرگانی لە سلێمانى دەکرێتەوە، لەو چوارچێوەیەدا (٣٠) کۆمپانیای ئینتەرنێت لە شارەکەدا دەستبەکارکردن دەکەن، کە (١٠٠) مارکەی جیاواز لە خۆ دەگرێت". 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو ناوەندە بازرگانییەی کە لە سلێمانی دەکرێتەوە لە بوارەکانی (دۆزینەوەی بازاڕ، پەیوەندیکردن و گواستنەوە)دا چالاکی دەکات. 


PM:04:56:13/02/2022