لێدوانی نوێی بەرپرسێكی ئەمەریكا سەبارەت بە هێرشی روسیا بۆ ئۆكرانیا


جەیك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی زانیاری لەبارەی پلانی روسیا بۆ داگیركردنی ئۆكرانیای لەبەردەستە و داواشی لە جیهان كرد، لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن.

جەیك سۆلیڤان رایگەیاندووە "ئێمە زانیاریمان لەبەردەستە لەبارەی پلانی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، پەلەكردنێكی نائاسایی بۆ چالاكییە سەربازییەكانی روسیا لەسەر سنووری ئۆكرانیا لەئارادایە، بەڵام ئەمەریكا دەرفەتی ئەوە بە روسیا نادات هێرشی لەناكاو بۆ سەر ئۆكرانیا ئەنجام بدات".

جەیك وتیشی "پێویستە جیهان بۆ داگیركارییەكەی روسیا بۆ خاكی ئۆكرانیا لە ئامادەباشیدا بێت، ناتوانرێت دەستنیشانی ئەو رۆژە بكرێت كە روسیا تێیدا هێرشەكەی بۆ سەر ئۆكرانیا ئەنجام دەدات".

ماوەیەكە روسیا هێزەكانی لەسەر سنوری ئۆكرانیا كۆكردۆتەوە و بەوتەی وڵاتانی ئەوروپاش روسیا دەیەوێت ئۆكرانیا داگیر بكات.



PM:08:58:13/02/2022