لەسەر رووداوی تەقەكردنەكەی سلێمانی هەشت كەس دەستگیركران


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵە لەگەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی، هەشت كەس دەستگیركران.

عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی یەكێتی راگەیاندووە، لەسەر رووداوی تەقەكردنەكەی ئەمشەوی گەڕەكی كانی كوردەی سلێمانی هەشت كەس دەستگیركراون،  دەست بەسەر دوو چەك و ژمارەیەك چەقۆشدا گیراوە، رێكاری پێویستیش لەبارەی تۆمەتبارەكانەوە گیراوەتەوە بەر.

ئەمشەو لەگەڕەكی كانی كوردەی سلێمانی بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە پێنج كەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران.






PM:11:48:13/02/2022