پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" نۆ کەس لەسەر ڕوداوى شهڕهكهى شهوى ڕابردووى گهڕهكى كانى سپیكه دەستگیرکران".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، شهوى ڕابردوو له گهڕهكى كانى سپیكه له شارى سلێمانى گرژیى و ئاڵۆزى له نێوان خاوهن ماركێتێك و چهند كهسێکدا دروستبوو، کە بههۆیهوه چوار كهس به چهقۆ برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شار و بە هاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتن هەشت تۆمەتبار لەو ڕووداوەدا دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێك، دوو چەك لە جۆری كڵاشینكۆف، دەمانچە و چەند چەقۆیەكدا، دواتر لە لایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە توانرا تۆمەتبارێكی دیكە لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیربكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران كە ژمارەیان نۆ كەسە، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.