بەرازیل سێشەممە ڕاهێنەری نوێ دیاری دەکات





بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیلی رۆژی سێشەممەی ئەم ‌هەفتەیە ڕاهێنەری نوێ بۆ هەڵبژاردەی سیلسیاو دیاری دەکەن و شوێنی لویس فلیپس سکۆلاری راهێنەری دەستلەکارکێشاوەی بەرازیل پڕدەکەنەوە کە لە مۆندیالی ٢٠١٤ بەرازیلی توشی دوو دۆرانێکی قورس کرد لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیاو هۆڵەندا.

بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیلی دەیانەوێت راهێنەری پێشووتری هەڵبژاردەکە کارلۆس دۆنگا بکەنە راهێنەر سیلیساو  کە تا ئێستا ئەو راهێنەرە نزیکترین پاڵێوراوە بۆ ئەو پۆستە .


ئا/ شاهۆ فایق



AM:05:37:20/07/2014