سانا مەحموود لەڕۆژی خۆشەویستیدا بەستایلێکی جیاوا وێنەی خۆی بڵاو کردەوە

شاجوانی ساڵی ٢٠١٨ سانا مەحمود لە ڕۆژی جیهانی خۆشەویستی چەند وێنەیەکی جیاوازی  خۆی بڵاوکردەوە.

شاجوانی کوردستان سانا مەحموود، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین وێنەی خۆی بەبۆنەی ڕۆژی ڤاڵانتاین بڵاوکردەوە کەتێیدا بە ماکیاژێکی ڕەنگی سور و جلوبەرگێکی نیمچە ڕووتی ڕەش دەردەکەوێت، سەنا بەشێوایەکی گشتی کەم دەردەکەوێت لە سۆشیال میدیا بۆیە کاتێک ڕەسمێک یاخود ڤیدیۆیەکی نوێ دادەنێت دەبێتە جێگەی سەرنجی هاوڵاتیان و سۆشیال میدیا.

رۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ چوارەمین مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا ١٤ خانم بەشداریان کرد و کاندید بوون بۆ نازناوەکە، لە کۆتاییدا "سانا مەحمود"ی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی هەڵبجە بوو بە شاجوان.

 



PM:01:06:15/02/2022