فراکسیۆنی سەدر: دەبێت ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بگیرێت

فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند، دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بن

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٦ی شوبات، حەسەن کەعبی، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدرییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بینای پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "ئێمە هەموومان ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەگرین و هەر بڕیارێکیش لەو دادگایەوە بێت دەبێت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.   

 



PM:03:01:16/02/2022