شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، کە سبهینێ ههینی شهپۆلێكی نوێی بارانبارین روو له بهشیك له ناوچهكانی ههرێم دهكات، به تایبهت لە هەردوو پارێزگای ههولێر و دهۆك.
ئاراس جهبار شارهزای كهشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، لە ئەنجامی دەستپێکردنی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست، سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو لە کاتەکانی دوای نیوەرۆدا بۆ شەو لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و موسڵ و ئیدارەی راپەرین ئەگەری بارانبارینی پچر پچری کەم بۆ مامناوەند ئەبێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه، لە ھەندێ ناوچەشدا بە دیاری نەکراوی ئاستی بارانەکە بەخور ئەبێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵدا ئەبێت و رێژەی بارانەکە لە نێوان (دوو تا ١٥) ملیمەتر ئەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە تەواوی ناوچەکانی دیکەی ھەرێم کەش زیاتر سەقامگیر ئەبێت و لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ھەندێ ناوچەدا، خێرای با ئاسای بۆ مامناوەند ئەبێت بە خێرای (١٠-١٥) کلم/س ، پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک تا دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە.