هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابەش دەکرێت". 

توانا نەجەف، بەڕێوەبەری کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" چەکی پارەی دەرماڵەی خوێندکاران رەوانەی بانکەکان کراوە و ئەگەر کێشەی کاشمان بۆ دروست نەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو، هەفتەی داهاتوو دەرماڵەکە بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکەین، ئەو بڕە پارەیەش تەنها بۆ خوێندنی ئەمساڵە و هیچ رێنماییەکمان بۆ خەرجکردنی دەرماڵەکە لە ساڵی ئایندەدا بۆ نەهاتووە. 


لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دژی بڕینی دەرماڵەی خوێندکاران بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد، کە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوو، تا حکومەتی هەرێم بڕیاری دا کە هەر خوێندکارێکی ناوشار مانگانە بڕی (٤٠) هەزار دینار و خوێندکارانی دەرەوەی شاریش بڕی (٦٠) هەزار دیناریان بۆ خەرج بکرێت.


PM:09:46:17/02/2022