هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت" ئۆتۆمبێلێكی تابلۆی حكومی خۆی كێشاوه به پێنج ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا و له‌ئێستاشدا بۆ زانینی راستییه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه ده‌ستیپێكردوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو گرته‌ی ڤیدیۆی ڕوداوێكی هاتوچۆ بڵاوبویه‌وه كه له‌پێش گوندی ئیتاڵی دو له‌سه‌ر شه‌قامی (١٢٠) مه‌تری له هه‌ولێر ڕویدابو، روداوه‌كه له‌نێوان لاندكرۆزێكی ڕه‌نگ ڕه‌ش ژماره (شاره‌وانی) حكومی بو له‌گه‌ڵ 5 ئوتومبێلی دیكه، له گرته‌كه دیاربو كه شۆفێری ئوتومبێله لاندكرۆزه حكومیه‌كه به‌ته‌واوی ئوتومبێله‌كه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵ ده‌رچوو بوو، ئه‌مه‌ش بوبوه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی ڕه‌فتار بكات.
راشیگه‌یاند" دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌كه، له‌سه‌ر فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه كرا، ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ده‌ریانخست كه ڕوداوه‌كه له‌ده‌روازه‌ی گوندی ئیتاڵی دو رویداوه كاتێك كه لاندكرۆزه حكومیه‌كه ویستویه‌تی بچێته ناو گوندی ئیتاڵی دو، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل له پێش و پشتی هه‌بون و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه شۆفێره‌كه كۆنترۆلی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا نه‌ماوه، توشی پێكدادان بوه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كان، له‌ڕوداوه‌كه جگه له زیانی ماددی كه به ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتوه، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو ڕوداوه‌كه له‌نێوان خۆیان پێكهاتون و سكاڵایان دژی یه‌كتری تۆمارنه‌كردوه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مافی حكومه‌ته‌وه هه‌یه، به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله حكومیه‌كه‌دا گیراوه و ڕه‌وانه‌ی گه‌راجی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هاتوچۆی هه‌ولێر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ زانینی راستییه‌كان له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه ده‌ستیپێكردوه.