سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدات كێشەكان لەسەر بنەمای دەستور چارەسەر بكرێن.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانی بۆ كاروباری دەرەوە كۆبووەوە، بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە بڕیارەكەی دادگەی فیدراڵیی عێراق بووە و سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەو بارەوە رایگەیاندووە، دەبێت كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكرێن.
 
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە تۆبیاس لیندنەر باسی لە پرۆسەی درێژكردنەوەی ئەركی هێزە ئەڵمانییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و پێشكێشكردنی یارمەتی و مەشق و راهێنانی سەربازی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان نیشاندا. ‌



PM:07:51:18/02/2022