مەسرور بارزانی و چاوش ئۆغڵو جەختیان لەسەقامگیری ئاسایش كردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا جەختی لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا كردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان لە بارەی بارودۆخی گشتی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرد و جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرایەوە، لە پێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكەدا.

بڕیار بوو وەزیری دەرەوەی توركیا بەشداری لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تووشی كۆرۆنا بوو، بەشداریكردنەكەی هەڵوەشاندەوە.



PM:08:03:18/02/2022