مامۆستایانی وانەبێژ جارێکی دیکە دژی دانەمەزراندنیان و پێنەدانی مووچە کانیان گردبوونەوە

مامۆستایانی وانە بێژ جارێکی دیکە لە سنوری قەزای سەید سادق گرد بوونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەییان کرد، داوادەکەن  مووچەکانیان لە گەڵ  مامۆستاو فەرمان بەرانی پەروەردە دابەشبکرێت.

ئەمرۆ شەممە ١٩ی شوبات، مامۆستایانی وانە بێژ جارێکی دیکە لە سنوری قەزای سەید سادق گرد بوونەوە و ڕایدەگەیەنن " حکومەتی هەرێم  بێ جیاوازی و لەسەر بنەمای خزمەت و ساڵانی دەرچون، هەلی دامەزراندنی هەمیشەییان بۆ بڕەخسێنێت" هەروەها داوادەکەن لە کاتی دامەزراندنیاندا دەبێت حکومەت ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژمار بکات و وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە.

عومەر گوڵپی‌، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان لەو بارەیەوە باسی ئەوەی کرد حکومەت مامۆستایانی‌ وانەبێژ دانامەزرێنێت.

وتیشی " بۆیە داوا لەحکومەت دەکەین وەڵامی‌ نوێ ‌و چارەسەری‌ گونجاو بۆ مامۆستایانی‌ وانەبێژ بدۆزێتەوە، بەجۆرێک هاوتابێت لەگەڵ باشبونی‌ دۆخی‌ دارایی‌ هەرێم ‌و ئەو داهاتەی‌ ئێستا دەگاتە دەست حکومەت".



PM:12:36:19/02/2022