کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەسەر دەستکاری کردنی نرخی دۆلار بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەبارەى ئەگەری دەستکاری کردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەڕیوەدەچێت.

 

ئەمرۆ ١٩ی شوبات شەممە،  مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و جێگرەکەی گەیشتنە پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گریمانەی دەستکاریکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق.

 

 حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، "دوای بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی لەدوای کۆکردنەوەى ٥٠ واژۆی پەرلەمانتاران هات." 

وتیشی، "واژۆی ٥٠ پەرلەمانتارمان هەیە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان بۆ میوانداریکردنی وەزیری دارایی" ، زاملی جەختیکردەوە کە هیچ ناکۆکییەکمان لەگەڵ وەزیری دارایی نییە. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیار بوو لە کۆبوونەوەکەدا عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی ئامادە بێت، بەڵام ناوبراو میواندارییەکەی ڕەتیکردەوە و لە نامەیەکدا وەڵامی سەدر و حاکم زاملی دایەوە و دەڵێت "ئامادەم بەرگری لە سیاسەتی ئابوریی خۆم بكەم لە بەردەم هەموو پەرلەمان نەك فراكسیۆنێكی تایبەت". 

وتیشی "بۆیە بانگهێشتكردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان ڕەت دەكەمەوە چونكە لە دەسەڵاتی ئەودا نییە".

حاکم زاملیش بڕیاریدا بە قەدەغەی گەشتکردن بۆ وەزیری دارایی تا لەبەردەم پەرلەمانی عێراق ئامادە دەبێت.

 

 

 

 

 



PM:01:07:19/02/2022