بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشبکات.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند" سبەینێ یەکشەممە ٢٠ی شووبات و دووشەممە ٢١ی شووبات مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی شارەوانی دابەش دەکرێت".
هەروەها بڕیارە ڕۆژانی داهاتوو موچەی سەرۆکایەتی هەرێم دابەش بکرێت و رۆژی چوارشەممە ٢٣ی شوبات و پێنجشەممە ٢٤ی شوبات مووچەی خانەنشینی سەربازی و خانەنشینی مەدەنی دابەش بکرێت، بەمەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت و سەرجەم مووچەخۆران بە خانەنشینیەوە مووچە وەردەگرن.