شارسوار عەبدولواحید: ژەهر خوارد کردنی کازم فاروق دوورە لەڕاستییەوە

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ  بە میدیاکانی ڕاگەیاد، "تەندروستیی کازم فاروقی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ  لە پەرلەمانی کوردستان زۆر باشە، هیچ ناکۆکییەکیان نییە بەقەدەر خۆم سیقەم بە کازم فاروق هەیە و وەک برا لەپشتی دەبم".

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢، لە میانەی کۆڕبەندی سەنتەری نالیا بۆ لێکەوتەکانی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی نادەستوری ناساندنی یاسای دەستوری نەوت و گازی هەرێم ، سەرۆکی جوڵانەوەکە لەبارەی تەندروستیی د. کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمان ڕوونکردنەوەیدا.

شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆم چەند جارێك چووم بۆلای دكتۆر كازم و ئێستا تەندروستیی زۆر باشە، نەخۆشیەكەی هەندێك ئیلتیهاباتی گەدەیەتی و مەترسی نیە، پێشنیازیشم كردووە بە فڕۆكەی تایبەت بینێرینە دەرەوە بۆ چارەسەر، باسی ئەوەشیکرد مەسەلەی ژەهرخواردكردنی زۆر باوەڕم پێی نیە لە ئێستادا شتێكی وا نیە و شتی وام بەرگوێ نەكەوتووە."  

هەر لە کۆنفرانسەکەدا ڕاشیگەیاند  "ئێمە هیچ ناكۆكیمان نیە و خۆم چەند جارێك سەردانم كردووە لەخۆم زیاتر متمانەم پێیەتی، ماڵ و كەسوكار و دایكم و خێزانیشم سەردانمان كردووە."   

PM:03:39:21/02/2022