پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك نابێت هاوڵاتیان گلەیی بكەن كە ڕۆتینی زۆر هەیە، یان كارەكانیان وەك پێویست بەڕێوە ناچێت.
ئومێد خۆشناو لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكان ڕایگەیاند، كاری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان بەشێوەیەكی گشتی خزمەتكردنی هاوڵاتیانە بەیەكسانی، بۆیە دەبێت لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدابن و لەبەرامبەر ئەو ئەركەی پێتان سپێردراوە.
پارێزگاری هەولێر داوای لە بەڕێوەبەرایەتییەكان كرد، هەرچی لەتوانادا هەیە ئەنجامی بدەن بۆ ڕێزگرتن لە هاوڵاتییان و ڕایككردنی مامەڵەكانیان و كەمكردنەوەی ڕۆتین لەبەڕێوەبەرایەتیەكانتان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، بەهیچ شێوەیەك نابێت هاوڵاتییان گلەیی لەوە بكەن كە ڕوتینی زۆر هەیە لەبەردەم كارەكانیان، یان كارەكانیان وەك پێویست بەڕێوە ناچێت.