پوتین سەبارەت بە ئۆكرانیا بڕیاریدا


كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا رایدەگەیەنێت، ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا هەردوو ناوچەی دۆنێتسك و لوهانسك لە هەرێمی دۆنباس لە ئۆكرانیا وەكو سەربەخۆ رادەگەیەنێت.

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا لەبارەی بڕیارەكەیەوە بە تەلەفۆن لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا قسەی كردووە و بڕیارەكەی پێوتوون. بەپێی كرملین، ئەو دوو سەرۆكە "بێهیوابوون" لە بڕیارەكە. 
 
بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا هۆشداریی دەدەن كە ناساندنی ئەو دوو ناوچەیە وەكو سەربەخۆ جووڵەیەكە بە ئاراستەی خراپتركردنی دۆخەكە و ترسی داگیركردنی ئۆكرانیا زیاتر دەكات. 



PM:10:09:21/02/2022