وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق دیاریکرا

دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" کۆتایی هەفتەی  ئایندە سەرۆک کۆماری نوێ هەڵدەبژێردرێت". 

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆتایی هەفتەی داهاتوو دوا وادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.

بڕیار بوو ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دیاری بکرێت، بەڵام بەهۆی رێککنەکەوتنی لایەنەکان کۆبوونەوەکەی پەرلەمان ئەنجامنەدرا. 


PM:03:53:22/02/2022