سەرۆکایەتی هەرێم ماوەی سزای پێنج لە حوکمدراوانی بادینان کەم دەکاتەوە

لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ماوەی سزای پێنج لە حوکمدراوانی بادینان کەم کرایەوە. 

بەشدار حەسەن، یەکێک لە پارێزەرانی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند" بە بڕیاری سەرۆکی هەرێم، هەریەک لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعيد، ئەیاز كەرەم، هاریوان عیسا و گوهدار زێباری)، بەڕێژەی ٦٠٪ ماوەی حوکمەکانیان کەمدەکرێتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە چاوەڕوان بووین کە لێبووردنی تایبەتیان بۆ دەربچێت و ئازاد بکرێن، بەپێی مەرسومەکە لە هەر ساڵێک، سێ مانگ سزادانەکە کەم دەکرێتەوە.


PM:02:23:23/02/2022