سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا ڕایگەیاند " تەنیا لەم ساڵەدا، نۆ ژن لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانییەوە
کوژراون، بنبڕکردنى ئەو تاوانانە پێویستى بە چاکسازیی هەیە لە سیستەمى دادوەریدا".
ئەمڕۆ ٢٣ی
شوبات چوار شەممە، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لەپەیامێکدا لەبارەى
توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان باسی لەوەکرد، لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەسەر ڕووداوی
دڵتهزێنی شنیار گفتوگۆى كرد و ستایشی كارمهندانی پۆلیسى کردووە بۆ دەستگیرکردنی
تاوانبارهكه و پشتگیری خۆى بۆ سزادانی تاوانباران دووپات کردەووەتەوە.
دەقى پەیامەکەی
سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەمشێوەیەی خوارەوە هاتووە:
زۆر نیگەران و
خهمبارم به ڕووداوەکانی ئەم دواییەی توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان لە هەرێمی
کوردستان. لێرهدا دووبارهی دهكهمهوه كه هیچ شهڕەفێک له ژن كوشتندا نییه.
لەگەڵ وەزیری
ناوخۆ لەسەر ڕووداوی دڵتهزێنی شنیار خان گفتوگۆمان كرد و ستایشی كارمهندانی پۆلیسم
کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارهكه و پشتگیری خۆمم بۆ سزادانی تاوانباران دووپات
کردەوە.
تەنیا لەم ساڵەدا،
نۆ ئافرەتی بێتاوان لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانییەوە کوژراون، ئەم تاوانانە دهبێت
بوەستن و وەک خەڵکی کوردستان، نابێت قبوڵی بکەین، وەک حکومەتیش ئێمە ھاوکار و پاڵپشتی
دادگا دەبین لەسەپاندنی توندترین سزا بۆ ئەم تاوانانە.
من سوورم لە سەر
پاراستنی هەموو ژن و کچ و منداڵێک كه له مهترسیدان. دەزانم کە پێویستی بە کات و
پابەندبوونێكی جدی هەیە، ھەربۆیە بنبڕکردنی ئەم دیاردە نامرۆڤانەیە، پێویستی بە بهشداریی
ههموومان هەیە وەک چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و بهرپرسان و کەسایەتییە ئاینیی و
کۆمەڵایەتییەکان ، ھەروەھا پێویستمان بە ئەنجامدانی چاكسازیی لە سیستەمی دادوەریدا
ھەیە .
ئێمە ھەموو ھەوڵی
خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ کۆتاییھێنان بەم تاوانانە .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی
ھەرێمی کوردستان