جیهان هاشم بەبۆنەی زیاد بوونی فۆلۆوەرسەکانی چەندین وێنەو ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە

جیهان هاشم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند  وێنە و ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بە بۆنەی زیاد بوونی فۆڵۆوەرسەکانی بڵاوکردەوە، لە یەکێک لە پۆستەکانیدا نوسیوییەتی "گرنگ نییە خەڵکی چۆن سەیرت دەکەن گرنگ ئەوە یە کە چۆن سەیری خۆت دەکەیت".

جیهان هاشم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستاگرام بەردەوام وێنەو ڤیدیۆکانی بڵاو دەکاتەوە، بەبۆنەی گەیشتنی فۆلۆوەرسەکانی بە ٨ملیۆن کەس چەند وێنەو ڤیدیۆی نوی بڵاوکردووەتەوە، لەسەر  یەکێک لە پۆستەکانی نوسیوویەتی "گرنگ نییە خەڵکی چۆن سەیرت دەکەن گرنگ ئەوە یە کە چۆن سەیری خۆت دەکەیت"، جیهان هاشم دوای هاوسەر گیرییەکەیو بڵاوکردنەوەی چەندین وێنەو ڤیدیۆی ئاهەنگەکەی زیاتر کەوتە بەر دیدی هاوڵاتیان و هاوسەر گیرییەکەی جیهان چەندین باسوخواسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا هاێنا.


جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت، جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە هەروەها جیهان پێشتر سێ جار هاوسەرگیری کردووە لەئێستادا بۆ جاری چوارەم هاوسەرگیری کردەوە



PM:03:31:24/02/2022